باڵەخانەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە هەولێر _ وێنە: 964
وەزارەتی دارایی رێنمایی دیاری کرد
ژنێکی فەرمانبەر کە هاوژینی نییە چۆن خانەنشین ببێ؟
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، رێنمایی دارایی ژمارە 2 ی ساڵی 2025، تایبەت بە ئاسانکاری جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان -عێراق ژمارە 9ی ساڵی 2014 بڵاوکردەوە.
ماددەکانی پەیوەستە بە فەرمانبەرانی هەمیشەیی، گرێبەست، دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی، فەرمانبەری راژەی زانکۆیی، راژەی وەستاو و چەند ماددەیەکی دیکەی پەیوەست بە رەوانەکردنی دۆسیەی خانەنشینی لەسەر داوای خودی فەرمانبەر یان بە گوێرەی یاساکە.
لەو نێوەندەدا، دەربارەی فەرمانبەرانی ژن، کە جیابووەتەوە یان بێوەژن یان ژیانی هاوژینی پێکهێنابێتەوە، یاساکەی رێگەی پێداوە و دەتوانێ داوای خانەنشینبوون بكات، ئەگەر هاتوو ئەو مەرجانەیان تێدا بێت كە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە رێنمایی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوودا دیاریكردووە.
مەرجەکانیش لەوانە، دەبێت کەسەکە راژەی لە 15 ساڵ کەمتر نەبێ وەک خزمەت لە کەرتی گشتی، سێ منداڵ کەمتری نەبێ و خۆی بۆ بەخێوکردنی منداڵەکان تەرخان بکات.
دەقی رێنماییەکان: