لەسەر ئەو قسەیەى سوورە
“ئەگەر ئەمریکا وتى گۆ پیاو هەیە بڵێ ناگۆ”
964+
عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر
10 ساڵ لەمەوبەر، قسەیەکى عەبدولجەبار مەخموری کە وتى “ئەگەر ئەمریکا وتى گۆ پیاو نییە بڵێ ناگۆ”، بوو بە ترێند، دواى ئەو ماوەیە 964 ئەمڕۆ چوو بۆلاى و لێى پرسى لەسەر ئەو قسەیەت ماوى؟
عەبدولجەبار مەخموری، كە هاوڵاتییەكی قەزای مەخمورە و بە عەبە مەخموری و بە قسە خۆشەكانی ناسراوە، لە وەڵامدا وێڕاى سووربوون لەسەر ئەو قسەیەی، دەشڵێت: چوار سەربازى ئەمریکى هەموو دنیا بسوڕێنەوە کەس ناڵێت بۆ کوێ.
لە بارەى جەنگى ئیسرائیل و ئێران پەیامى هەیە و مەترسى خۆشى پێشان دەدات لە بەئامانجگرتنى کەسایەتییە سیاسییەکانى کورد و پێیان دەڵێت،”ئەو ماوەیە خۆتان لەبەرچاوان دوور بێخنەوە”.
ئێمە زیاترى لەسەر ناڕۆین ئێوە گوێ لە خۆى بگرن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا