دیمەنێکی چەند رۆژ پێس ئێستا هونەرمەندی کۆچکردوو بەرزانی قالەی خەڵوز _ وێنە: پێگەی ئیسماعیل محەمەد
لە رۆژێکى وەک ئەمڕۆدا
ساڵێک لەمەوبەر؛ بەرزانى قالەى خەڵو کۆچى دوایى کرد
964+
وریا فەتاح
ساڵێک لەمەوبەر لە 18.6.2024، هونەرمەند و شانۆکاری دیاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان، بەرزانی قالەی خەڵوز، کۆچی دوایی کرد.
بەرزانی قالەی خەڵوز بە جەڵدەی دڵ کۆچى دوایى کرد.
دەربارەی بەرزانی قالەی خەڵوز:
لەساڵی (1961) لەگەڕەكی (كانی ئاسكان)ـی شاری سلێمانی لەدایك بووە و لە بنەچەدا خەڵکی ناحیەی گاپیلۆنی ناوچەی شارباژێڕە.
دەرچووی ناوەندییە و وازی لەخوێندن ھێناوە و كاری لەگەڵ باوكیدا كردووە.
لەتەمەنی (18) ساڵی و لەساڵی (1979) بووە بە پێشمەرگە.
لەدوای راپەڕین بەشداری لەبەرنامەی (كەشكۆڵ)ـدا كردووە و دەورێكی كاریگەری ھەبووە لەناساندنی بەرنامەكە.
یەكێكە لەدامەزرێنەرانی كەناڵی (خاك) و ھەروەھا (بەرنامەی بەرنامە).
لەدوای وەستانی بەرنامەی بەرنامە لەساڵی (2010) چیتر لەشاشەكاندا دەرنەكەوتەوە، تا دەستپێکردنەوەی لە ساڵی (2024).
لەساڵی (1992) ھاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو (ئاشتی)ـدا كردووە و باوكی دوو كوڕ و كچێكە ( ئەزمیرە) و (دارین و داریان). بەڵام داریانی کوڕی لە رووداوێکی هاتوچۆدا و لە تەمەنی 18 ساڵیدا کۆچی دوایکرد.
رۆژى 18.6.2024 بەهۆی جەڵدەی دڵ هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵوز کۆچی دوایکرد