لەگەڵ هەشت بیانی دیکە

قاچاخچیەکی کورد لە فەرەنسا دادگایی دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

نۆ کەس کە یەکێکیان کوردە، بە تۆمەتی قاچاخچێتی و کوشتن و پێشێلکردنی پابەندییە ئەمنییەکان لە فەرەنسا دادگایی دەکرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە 17.6.2025، دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، لەنێو ئەو کەسانەی کە دادگاییدەکرێن، حەوتیان ئەفغانین، تۆمەتبارێکیان کوردە و ئەوەی دیکەشیان دەستگیر نەکراوە و بەبێ ئامادەبوونی خۆی دادگایی دەکرێت.

تۆمەتبارەکان تەمەنیان لەنێوان 22 بۆ 40 ساڵیدایە و سەر بە باندێکن، ئەو کەسەشی کە بە غیابی دادگایی دەکرێت پێشبینی دەکرێت سەرۆکی باندەکە بێت.

دەزگای لوتکە ئامارێکی ئاشکرا کردووە و دەڵێت، لەنێوان ساڵانی 2020 بۆ 2022 لە باکووری فەرەنسا 18 کەس کە زۆربەیان کورد، بە تۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیر کراون.

سەرجەم حاجییانی کورد گەڕانەوە ناو ماڵ و منداڵی خۆیان

سەرجەم حاجییانی کورد گەڕانەوە ناو ماڵ و منداڵی خۆیان