سەرکردەکانی گرووپی حەوت

حەوت وڵاتی زلهێز باسی شەڕی ئێران و ئیسرائیل دەکەن

964+

ژووری هەواڵ

سەرکردەکانی گرووپی حەوت لە کەنەدا کۆدەبنەوە و تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیان، هێرشەکانى ئێران و ئیسرائیل بۆسەر یەکدى دەبێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکات و پێشبینی دەکرێت دووبەرەکی لەنێوان سەرکردە بەشداربووەکان سەرهەڵبدات.

بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە، کە لەلایەن مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بڵاوکراوەتەوە، وڵاتانی بەریتانیا، کەنەدا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و ئەمریکا گفتوگۆ دەکەن بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییەکان.

جگە لە بەشداربووە سەرەکییەکان، چەندین سەرکردەی دیکەش میوانی لوتکەکەن، لەنێویاندا ئورسولا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، سەرۆکانی مەکسیک و بەڕازیل و ئیمارات، سەرۆکوەزیرانی هیندستان و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا.

چاوەڕواندەکرێت لە پەراوێزی لوتکەکەدا چەندین کۆبوونەوەی گرنگ لەنێوان سەرکردە جیهانییەکاندا ئەنجامبدرێت، لەنێویاندا کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئۆکرانیا و ئەمریکا.

بڕیارەکەی چین نەوتی نزیکردەوە 85 دۆلار

بڕیارەکەی چین نەوتی نزیکردەوە 85 دۆلار