بڕیارەکەی چین نەوتی نزیکردەوە 85 دۆلار
+964
بەشی کوردی
ولاتی چین، رێکارەکانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا هەڵگرت، ئەمەش وایکرد نرخی نهوت لهبازاڕهكانی جیهان بهرزببێتەوەو نزیک ببێتەوە لە 85 دۆلار.
چین، وەک دووەم گەورەترین ئابووری جیهان، رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵگرت، ئەمەش جموجۆڵی لە بازاڕەکانی ئاسیا دروستکردو نرخی نەوتی گران کرد.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 31 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 84 دۆلار و 64 سەنت، هاوکات نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکیش 22 سەنت بەرزبووەوە و بە 79 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەڵگرتنی خۆپارێزی وادەکات سنوورەکانی چین بە رووی گەشتیاراندا کراوە بێت، ئەوەش دوای سێ ساڵ لە سەپاندنی رێوشوێنی تووند لە دژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لەلایەکی دیکەوە رووسیا بڕیاریداوە لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتووەوە نەوت بە ئەو وڵاتانە نەفرۆشێت کە پابەند دەبن بە بڕیاری وڵاتانی گرووپی حەوت، ئەو وڵاتانە نرخی نەوتی رووسیایان سنووردارکردووە بە کەمتر لە 60 دۆلار.