لە دەریاچەی دەربەندیخان 

راوچیەکی ماسی دەستگیر کرا 

964+

توانا نەقی

هەرچەندە چوار رۆژی ماوە قەدەگە لەسەر راوکردنی ماسی هەڵگیرێت بەڵام راوچیەک خۆی پێنەگیراوە و لە کاتی راوکردندا لە دەریاجەی دەربەندیخان دەستگیر کراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە،  بۆ رێگریکردن لە دیاردەى راوى ماسى و رێگریکردن لە سەرپێچیکاران بەتایبەت لە ئێستادا کە وەرزى قەدەغەى راوى ماسى و گەرادانانە مەفرەزەکانى پۆلیسى دارستان بەردەوامن لە گەڕان و پشکنینى سنوەرە ئاوییەکان.

مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستانى سەیدسادق دەرچونێکیان ئەنجامداوە بۆ ناو دەریاچەى دەربەندیخان، لەئەنجامدا توانیویانە هاوڵاتیەک لەکاتى راوکردندا دەستگیر بکەن.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستگیراوە بەسەر یەک بەلەم و دوو تۆڕ و   هەشت ماسى راوکراودا.

ئێستا پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە رێکخراوە بۆ دادوەرى لێکۆڵینەوە بەمەبەستى وەرگرتنى ڕرێکارى یاسایی.

بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم لە رۆژی 20.3.2025 تاوەکو 20.6.2025 قەدەغەی راوەماسییە لە چەم و رووبار و دەریاجەکان، بەو پێیەش بێت تەنیا 4 رۆژی ماوە قەدەگەکە هەڵبگیرێت.

راوچیانی پشدەر بۆ راوی ماسی روو لە دەریاچەی دوکان دەکە...

راوچیانی پشدەر بۆ راوی ماسی روو لە دەریاچەی دوکان دەکەن