هێڵە زەردەکەی شارەوانی کەلار
میدیازان – كوردستان ئەحمەد- هەولێر
شارەوانی کەلار لەناو بازاڕ دەستی کردووە بەکێشانی هێڵێکی زەرد لەپێش دوکانەکان، هەر کەس کەلوپەلی لێ بباتە ئەودیو چارەنوسی داخستنە.
سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت:’بۆ رێكخستن و چاككرنی ناوبازاری كەلار چەند گۆرانكارییەك دەكەن و زیادەرۆییەكان لادەبەن لە ناو كۆلانەكانی بازاردا’.
“ناوبازاڕی كەلار بە شێوەیەكی گشتی رێكدەخرێتەوە”
شارەوانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات كە كەلوپەلەكانیان نەهێننە سەر جادەو شۆستەكان نەگرن و هەروەها خواردن لەبەر خۆر دانەنێن و رەچاوی پاكوخاوێنی شەقامەكان بكەن.
بەپێی راگەیەنراوەكە ئەگەر هەر دووكاندارێك رەچاوی رێنماییەكان نەكات سزادەدرێت و دووكانەكەی بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دادەخرێت، ئەگەر چەند جار ئەو هەڵانە دووبارە بكەنەوە.
“هەركەسێك رێنماییەكان جێبەجێ نەكات سزادەدرێت”
میدیازان چەند وێنەیەکی ناوبازاڕی کەلاری بینی کە شارەوانی هێڵی زەردی لەپێش دوکانەکان کێشاوە.