تیمەکانی فریاگوزاری لە شوێنی تەقینەوەیەکن کە بەهۆی هێرشی ئیسرائیل روویداوە. فۆتۆ: ئاژانسەکان
"تێکدەرانی ئیسرائیل بەرپرسن"
زنجیرەیەک ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە تاران تەقینەوە
ژووری هەواڵ
ئاژانسی ئیرنای ئێران بڵاویکردەوە، زنجیرەیەک ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە تاران لەلایەن “تێکدەرانی” پەیوەندیدار بە ئیسرائیلەوە تەقێندراونەتەوە، ئیسرائیلیش دەڵێت، هێرشێکی زۆری مووشەکی ئێرانیان پوچەڵکردووەتەوە.
هیچ ئامارێک لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانی ئەو تەقینەوانەی تاران ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئاژانسی ئیرنای ئێران رایگەیاند، لەدوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکان، سوپای ئێران زیاتر لە 50 مووشەکی بالیستیکی بەرەو ئیسرائیل هەڵدا.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “چەند مووشەکێک لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کران و زۆربەیان رێگرییان لێکرا، هیچ راپۆرتێک لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هیچ مووشەکێکەوە بۆ سەر خاکی ئیسرائیل تۆمار نەکراوە”.
لە بەرەبەیانی رۆژی هەینیی رابردووەوە هێرشی ئێران و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و هەردوولا چەندین جار بە بەکارهێنانی مووشەک بۆردومانی لایەنی بەرامبەریان کردووە و تاوەکو ئێستاش لە هێرشەکانیان بەردەوامن.