دۆناڵد ترەمپ

“بەم زووانە ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران بەرپا دەكەین”

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بەم زووانە رێككەوتنی ئاشتی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل بەرپا دەكەن، وەك چۆن لە نێوان هیند و پاكستان ئەنجاممان دا.

ترەمپ ئەمڕۆ یەكشەممە  15.6.2025 لە پۆستێكدا لە تروس سۆشیال رایگەیاند، پێویستە ئیسرائیل و ئێران رێككەوتن بكەن و كۆتایی بە شەڕ بهێنن.

هەروەها وتی، ئێستا پەیوەندی و هەوڵی زۆر دەدرێت لە پێناو راگرتنی شەڕ و دەستپێكردنی دانوستان و ئاشكراشی كرد، بەم زووانە دەگەنە رێككەوتنی ئاشتی.

ئەم قسانەی ترەمپ لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ سێیەمی رۆژی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێرانە و بۆردومان و هێرشەكانیش بەردەوامن.