کاریگەری هێرشەکانی ئیسرائیل - وێنە: میدیا خۆجێیەکان
سوپای پاسداران بۆ ئاژانسی وڵاتەکە
ئەمشەو ئێران سێ موشەکی کروز و 10 فڕۆکەی بێفرۆکەوانی لە ناوبردووە
964+
توانا نەقی
درەنگانی شەوی رابردوو گەڕێکی دیکەی هێرشەکان لەلایەن ئیسرائیل و ئێرانەوە بۆ سەر یەکتر دەستیپێکرد و بە دەیان موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاوازەکانی هەردوو وڵات.
ئاژانسی ئێرنای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، هێرشەکانی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر شارەکانی تەلئەبیب و حەیفا و ئەشدۆد بووە و بەشێکی زۆری ئامانجەکانیان پێکاوە و موشەکە بالیستیەکانیان چەند شوێنێکیان خاپور کردووە.
ئاژانسەکە لە زاری سوپای پاسدارانەوە دەڵێت،لە رێگەی سیستمی بەرگرییەوە توانیویانە سێ موشەکی کروز و 10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل لەناوبەرن و دەیان فڕۆکەی بچوکیش بدەنەوە.
لە یەکێک لە هیرشەکاندا ناوچەیەکی حەیفا کراوەتە ئامانج و پاش کەوتنە خوارەوەی موشەکە ئێرانیەکە یەکسەر کارەبای شارەکە بڕاوە.
ئیسرائیل هەریەک لە شارەکانی تاران، کرماشان، پیرانشار، ئەهواز بوردومان کردووە و ئێرانیش تەلئەبیب و حەیفای کردووەتە ئامانج.