بۆ نزیکەی 300 کەس

حکومەتی هەرێم ترانزێتی بۆ گەشتیارە گیرخواردووەکان دابینکرد

964+
ئەحمەد مستەفا

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، هەر هاوڵاتییەک لە تورکیا گیری خواردبێت ڤیزای ترانزێتی پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمشەو 14.6.2025 باسی لەوەشکردووە، توانراوە ڤیزای ترانزێت بۆ نزیکەی 300 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.

لەو ژمارەیە، ئەمڕۆ 50 کەس بە هەماهەنگی سەرپەرشتیار و بەرپرسانی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل- خابوور دەربازی هەرێمی کوردستان بوون.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی ئەوەی کردووە، هەموو هاووڵاتییەکی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی لە هەر وڵاتێک بێت و بیەوێت بگەرێتەوە هەرێمی کوردستان، بە گەیشتنیان بۆ وڵاتی تورکیا ڤیزای ترانزێتی پێنچ رۆژەیان پێدەدرێت.

قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بۆ سبەی ئێوارە درێژکرایەوە

قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بۆ سبەی ئێوارە درێژکرایەوە