داواى یه‌كبوونى جیهانى ئیسلامیش ده‌كات
وه‌زاره‌تى به‌رگرى پاكستان پاڵپشتى خۆی بۆ ئێران راگه‌یاند
964+
فەرهاد حەسەن
وه‌زاره‌تی به‌رگری پاكستان ده‌ڵێت، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك له پاڵ ئێران ده‌وه‌ستین و جه‌ختیش له‌سه‌ر پێویستی یه‌كبوونی جیهانی ئیسلامی ده‌كاته‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئیسڕائیل.
خواجه ئاسیف، وه‌زیرى به‌رگرى پاكستان له لێدوانه‌كانیدا له میانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی وڵاته‌كه‌یدا رایگه‌یاند، پاكستان له به‌رامبه‌ر ئاسته‌نگه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئێران ده‌وه‌ستێته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌پارێزین و ئازاره‌كانیان، به‌ئازاری خۆمان ده‌زانین.
ئه‌م راگه‌یندنه‌ى ئاسیف ئاژانسی هه‌واڵی میهرى ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، شه‌ڕی ئێران و ئیسرائیل له ئێستادا به‌رده‌وامه، شه‌وی هه‌ینی ئیسرائیل هێرشێكی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێكرد و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی ئێرانی كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی كوژران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد “ئێران دراوسێی ئێمه‌یه، كه چه‌ندین سه‌ده په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵیدا هه‌بوه. له ژێر رۆشنایی ئه‌م قه‌یرانه‌دا، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له پاڵ ئێران ده‌وه‌ستینه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌پارێزین، چونكه ئێرانییه‌كان برای ئێمه‌ن و ئازاره‌كانی ئه‌وان و ئازاری ئێمه‌شه”.
به‌پێویستیشی زانیوه كه له‌به‌رامبه‌ر ئیسرائیل‌دا یه‌كبوونى جیهانى ئیسلامی رابگه‌یه‌ندرێت، كه به‌رده‌وام یه‌مه‌ن، ئێران و فه‌ڵه‌ستین ده‌كاته ئامانج، ده‌شڵێت “ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ جیهانی ئیسلامی یه‌ك نه‌گرێت و ئێمه بێده‌نگ بین، سه‌ره‌ی هه‌موومان دێت”.