وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى هه‌رێم وا ده‌ڵێت؛
“كه‌ى ده‌ست به تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلی 12 كرا هێڵى ئینته‌رنێت ده‌وه‌ستێنین”
964+
فەرهاد حەسەن
لەبارەی راگرتنی هێڵی ئینتەرنێت وه‌زاه‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى هه‌رێمی كوردستان روونکردنەوەیه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، هەرکات خشتەی نوێی تاقیکردنەوەکان بڵاوکرایەوە، بەپێی خشتەکە و تەنیا لە رۆژانی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 ئامادەیی لەوکاتەی کە بڕیاردراوە هێڵی ئینتەرنێت ده‌بڕدرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، بڕیاریدا کە تاقیکردنەوەکان هەفتەیەک دوابخرێت، بۆیە لە کاتی نەبوونی تاقیکردنەوەکان پێویست ناکات کە هێڵی ئینتەرنێت ببڕدرێت.
ده‌شڵێت “ئەو رۆژانەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ئه‌نجام دەدرێت چەند کاتژمێرێک ئینتەرنێت دەوەستێت”.
لە زانکۆ و پەیمانگاکان؛ پڕۆسەى خوێندن و تاقیکردنەوەکانى دواخران
وەزارەتی ئەوقاف: تاقیکردنەوەکان لە کاتی خۆیدا دەکرێن و دواناخرێن