بڕیارێکى بەپەلە لە وەزارەتى خوێندنى باڵاوە

لە زانکۆ و پەیمانگاکان؛ پڕۆسەى خوێندن و تاقیکردنەوەکانى دواخران

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى خویندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە بڕیارێک بەپەلەدا رایگەیان: لەسەر فەرمانی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بەهۆی ناجێگیری بارودۆخی ئاسایشی ناوچەکەو هەرێمی کوردستان، بریاردرا بە دواخستنی (پرۆسەی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم و دووەم) لەسەرجەم زانکۆکان و ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا.

وەک ئەوەى وەزارەتەکە روونى کردووەتەوە، دواخستنەکە بۆ ماوەی یەک هەفتەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکی بەپەلەدا بڕیاری دا بە دواخستنی سەرجەم تاقیکردنەوەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی هەفتەیەک، کە تاقیکردنەوەی وزاریی پۆلی 12ـى ئامادەییش دەگرێتەوە.

دەقى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى پەروەردە:

بڕیارێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى-ەوە

لەسەر فەرمانی بەڕێز د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بەهۆی ناجێگیری بارودۆخی ئاسایشی ناوچەکەو هەرێمی کوردستان، بریاردرا بە دواخستنی (پرۆسەی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم دووەم) لەسەرجەم زانکۆکان و ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتەکەمان و دامو دەزگاکانی ديكە بۆ ماوەی یەک هەفتە.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

سەرجەم تاقیکردنەوەکانی هەرێم دواخران؛ پۆلی 12یش دەگرێت...

سەرجەم تاقیکردنەوەکانی هەرێم دواخران؛ پۆلی 12یش دەگرێتەوە