"بریندار هەیە"

جارێکی دیکە هێرش کرایەسەر زڕگوێزەڵە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

جارێکی دیکە هێرش کرایەسەر کەمپی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی کوردستانی ئێران لە زڕگوێزەڵە و بریندار هەیە.

سەرچاوەیەک لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان بە 964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا بە موشەک هێرش کراوەتە سەر زڕگوێزەڵە و بریندار هەیە”.

لەگەڵ ئەو هێرشە لە هەولێری پایتەختیش دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا و سیستمی بەرگری موشەکی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خرایەکار.

دوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا کە هەشت رۆژە دەستیپێکردووە، شەو نەبووە، موشەک و درۆن بە ئاسمانی کوردستان و بەتایبەتیش هەولێری پایتەختەوە نەبینرێ و شەوی رابردووش، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، چوار درۆنیان تێکشکاندووە، لە سلێمانیش چەند جارێک بەدرۆن هێرش کراوەتە سەر کەمپی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی کوردستان و چەند کەسێکیان لێ برینداربووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

پێشمەرگەیەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان برینداربو...

پێشمەرگەیەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان برینداربوو