بەهۆى کێشەیەکەوە
هاتوچۆى گەشتیارى لە مەرزى شوشمێ پەکى کەوت
964+
ئەمەل ناجى- هەڵەبجە
بەهۆی کێشەی هونەری لە سیستەمی مەرزەکە لە دیوی ئێران، ئەمڕۆ هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی شۆشمێ وەستا و دیار نییە کەی دەکرێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مەرزى شۆشمێ بە 964ـی راگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆوە هیچ جۆرە هاتوچۆیەکی گەشتیاری لە دەروازەکە نەبووە و گەشتیاران گەڕاونەتەوە.
وەک ئەوەى باسى دەکات، سیستەمی کۆمپیوتەری مەرزەکە لە دیوی ئێران (رۆژهەڵاتی کوردستان) لەکارکەوتووە.
دوێنێ یەکشەممەش هەمان کێشە هەبوو، بەڵام نیوەڕۆ چارەسەر کرا و هاتوچۆ دەستیپێکردەوە، کەچی ئەمڕۆ بە درێژایی دەوام سیستەمەکە نەهاتەوە.
بەوتەى لێدوانى سەرچاوەکە، کێشەکە تەنیا بۆ گەشتیارانە و جوڵەی بازرگانی و بارھەڵگرەکان پەیوەندی بەم سیستەمەوە نییە و ئاساییە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح