"ڤیدیۆی ئاراستەکردنی درۆن و مووشەکەکان بڵاومەکەنەوە"
فەرمانگەی میدیا و زانیاری چەند رێنماییەک بۆ رووماڵی میدیایی (ناوخۆیی و بیانی) بڵاوکردەوە
964+
فەرهاد حەسەن
فەرمانگەی میدیا و زانیاری چەند رێنماییەکی بۆ رووماڵی میدیایی بڵاوکردووەتەوە کە تایبەتە بەم بارودۆخەی جەنگی ئێستا و دەڵێت “رێنماییەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانییە”.
فەرمنگەکە دەڵێت “بە مەبەستی پاراستنی گیان و سامانی هاوڵاتیان و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی هەرێمی کوردستان لە بارودۆخی ئێستادا، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێنماییەکی تایبەت و چەند قەدەغەکردنێکی بۆ دەزگاکانی راگەیاندنی (ناوخۆیی و بیانی) و دیجیتاڵمیدیا بەکارهێنەرانی سۆشیالمیدیا دەرکرد.
جەختدەکاتەوە، کە پێویستە لە کاتی رووماڵکردنی رووداوە ئەمنییەکاندا، رەچاوی چەند خاڵێک بکرێت، لەوانەش بڵاونەکردنەوەی ڤیدیۆی راستەوخۆی ئاراستەکردنی درۆن و مووشەکەکان، شوێنی وردی زیانلێکەوتووان، هاوکات کۆمەڵێک رێنمایی دەداتە رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی میدیا لەبارەى بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لەلایەن هاوڵاتییانەوە بۆیان دەنێردرێت، جگە لە پێدانی رێنمایی دروست، بۆ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەم دۆخەدا.