"گومان دەکرێت درۆن بن"

دوو تەنی نامۆ لە هەولێر خرانەخوارەوە

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

دوو تەنی نامۆ لە هەولێری پایتەخت خرانەخوارەوە کە گومان دەکرێت، درۆن بن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای هەولێر بە 964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا دوو تەنی نامۆ تێکشکێنراون و خراونەتەخوارەوە، یەکێکیان لە نزیک گوندی لوبنانی بووە و ئەوەی دیکەشیان لە نزیک کۆگاکانی سەر رێگای گەزنە بووە.

دوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا کە هەشت رۆژە دەستیپێکردووە، شەو نەبووە، موشەک و درۆن بە ئاسمانی کوردستان و بەتایبەتیش هەولێری پایتەختەوە نەبینرێ و شەوی رابردووش، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، چوار درۆنیان تێکشکاندووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری