دێن و دەچن
لە پەروێزخان جوڵەى بازرگانى و گەشتیارى ئاساییە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەروازە سنورییەکانی رانەگرتوە، ئەمڕۆ شەممە جوڵەی بازرگانی لە دەروازەى نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاساییە، بەشێک لە شۆفێرانیش دەڵێن، بارەکان کەمتر بۆتەوە.
عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بە 964ـى وت،”ھیچ گرفتێکمان نییە لە دەروازەکە، جوڵەی بازرگانی و گەشتیاریش بەردەوامە، بارھەڵگرەکان و ھاوڵاتینیش بە شێوەیەکی ئاسایی ھاتوچۆی خۆیان دەکەن”.
پەیامنێری 964، لەگەڵ چەند شۆفێرێکی بارھەڵگر قسەی کرد، ئەوان باسیان لەوەکرد، ئەمڕۆ وەک رۆژانی رابردوو بار ھاتبووە دەروازەی پەروێزخان لە دیوی ئێرانەوە، هیچ گرفتێک نەبووە.
هەرچەندە هاتوچۆى گەشتیارى و جموجۆڵى بازرگانى ئاساییە، بەڵام وەک شۆفێرى بارهەڵگرەکان باسى دەکەن بەراورد بە رۆژانى رابردوو بارى کەمتر هەبووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح