فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
لە هەولێریش بێدەنگییە
دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى عێراق: قەدەغەى گەشتەکانى درێژکردەوە
964+
وریا فەتاح
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی ئاسمانی عێراق بۆ سەرجەم گەشتەکان (هاتوو و دەرچوو)، تاکاتژمێر 1ـى پاشنیوەڕۆ، درێژکردەوە.
وەک باسکراوە، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی فڕۆکەوانی مەدەنی لە ئاسمانی عێراقدا دێت، لە ژێر رۆشنایی زیادبوونی گرژییە ناوچەییەکان.
“لە چوارچێوەی پرۆسەی هەڵسەنگاندنی مەترسی بەردەوام، بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییە پەسەندکراوەکان لە بواری سەلامەتی فڕۆکەوانی مەدەنی، لە هەر پێشهاتێکی تر ئاگادارتان دەکەینەوە”، دەسەڵاتى فڕۆکەوانى عێراق وا دەڵێت.
لاى خۆیەوە، ئەحمەد هۆشیار بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بە 964ـى، وت،”تا ئێستا هیچ گەشتێک لە فڕۆکەخانەی هەولێر نەبووە و ئاسمان داخراوە دیاریش نییە کەی ئاسمان دەکرێتەوە “.
لە بەرەبەیانى دوێنێ هەینى 13.6.2025ـەوە، قەدەغەى گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق راگیراون، ئەوەش دواى هێرشە لەناکاوەکەى ئیسرائیل بۆسەر ئێران.