پێنج رۆژتان ماوە
دوا وادە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی راپەڕین دیاریکرا
964+
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ئیدارەی راپەڕین پۆستێکی سایلۆی راپەڕینی بڵاوکردووەتەوە و دوا وادەی بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دیاریکردووە.
بەپێی راگەیەندراوێک، ئاگاداری جوتیارانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی راپەڕین کراوەتەوە، بەتایبەتیش ئەوانەی تاوەکو ئێستا گەنمیان نەبردوە بۆ سایلۆ تا رێکەوتی 18.7.2026 سەردانی فەرمانگە کشتوکاڵیەکان بکەن، بۆ رادەستکردنی گەنمەکانیان دەنا دەڵێت “بەپێچەوانەوە پڕۆسەکە کۆتایی پێدێت”.