جێگری پارێزگاری هەمەدان دوای هێرشەكەی ئیسڕائیل

داوا لە هاوڵاتیان دەکات ئارامی بپارێزن و باوەڕ بەهەموو هەواڵێك نەكەن

+964
فەرهاد حەسەن

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویكردووەتەوە، لە هەمەدانەوە بانگەواز بۆ هاوڵاتیان كراوە ئارامی بپارێزن و بەهەموو ئەو هەواڵانە باوەڕ نەكەن كە بڵاودەكرێنەوە.
ئەم هەواڵەی تەنسیم دوای ئەوە دێت كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل بە هێرشێکی مووشەکی هەندێک ناوچەی بنکەی شەڕکەری نۆجەی لە هەمەدان پێكاوە.

پەیامنێری تەسنیم لە هەمەدان زانیویەتی کە لەو هێرشانەدا زیان بە بنکەکە کەوتووە و لە ئێستادا سەرجەم فڕۆکە جەنگییەکانی بنکەکە لە ئامادەباشی تەواودان.
ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، كە جێگری پارێزگاری سیاسی هەمەدان، داوای لە هاوڵاتیان كردووە ئارامی بپارێزن، هەواڵ و راگەیاندنەکان بە فەرمی و بە وردی لە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بڵاودەکرێنەوە و پێویستە خەڵک خۆیان لە گرنگیدان بە دەنگۆ و دووبارە بڵاوکردنەوەی هەواڵی نافەرمی و پشتڕاستنەکراوە لە فەزای ئەلیکترۆنیدا بەدوور بگرن.

بە پێی راپۆرتی تەسنیم، محەممەد باقری، مەیجر جەنەرالی سوپای پاسداران، محەممەد باغری، جەنەراڵ ڕەشید، فەرماندەی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیە، حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و ژمارەیەک زانای ناوەکی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تاران گیانیان لەدەستداوە.

شەڕی ئێران و ئیسرائیل کێشەی گەورە بۆ هەناردەکردنی نەوت...

شەڕی ئێران و ئیسرائیل کێشەی گەورە بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق دروست دەكات

شەڕی ئێران و ئیسرائیل کێشەی گەورە بۆ هەناردەکردنی نەوت...

شەڕی ئێران و ئیسرائیل کێشەی گەورە بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق دروست دەكات