رۆژنامە فرۆشە دەگمەنەکەی سلێمانی
پیاوێک لە سەردەمی زێڕینەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
گەڕۆکێکی جیاواز و دەگمەن کە باری دەستی رۆژنامەیە هێشتاو دوای 34 ساڵ لە پیشەکەی بەردەوامە کە رۆژنامەفرۆشتنە.
رێبوار عەبدولرەحمانی رۆژنامەفرۆش بۆ 964 وتی، لە ساڵی 1991 واتە 34 ساڵە ئەم کارە دەکات و رۆژنامە بە دەست دەگێڕێت و بەڵام مشتەری جارانی نەماوە.
ئەو دەڵێت، جاران خوێنەر زۆر بوون ئێستا نەماوە رۆژانە 10 بۆ 15 رۆژنامە دەفرۆشێت و رۆژنامەی بە 500 دینارە.
رێبوار باسی جاران دەکات کە دەیان رۆژنامە و گۆڤار لە سلێمانی دەردەچوون، بەڵام ئێستا سێ رۆژنامە لە سلێمانی هەیە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی