48 کیلۆمەتر

شارەوانیی هەولێر پڕۆژەیەكی رێگەوبان لە بەحركە جێبەجێ دەكات

ئەرسەلان عەبدوڵا

شارەوانیی هەولێر رایگەیاند پرۆژەی کاری خۆڵکاری و تێکەڵەڕێژی جۆری (A) بۆ گشت شەقامە ناوخۆییەکان و شەقامە سەرەکییەکانی (30مەتری، 40م و 60م) لە کەرتی 48 بەحركە ئەنجام دەدات.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، بە بڕی سێ ملیار و 481 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پڕۆژەی خۆڵکاری و تێکەڵەڕێژی جۆری (A) بۆ گشت شەقامە ناوخۆییەکان و شەقامە سەرەکییەکانی (30مەتری، 40م و 60م) لە کەرتی 48 بەحركە ئەنجام دەدات.

هەروەها ئاماژە بەوە دەكەن، پرۆژەکە بریتییە لە کاری کردنەوەی شەقام و تێکەڵەڕێژی بۆ 48 کیلۆمەتر شەقام بە رووبەری 840 هەزار م2.

شارەوانیی هەولێر دەڵێت، پڕۆژەكە بە شێوەی راستەوخۆ لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە جێبەجێ دەکرێت .