سلێمانی

نزیکەی 40 دوکان لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون سووتان

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

دەوروبەری کاتژمێر 6:00ـی ئەم بەیانییە ئاگرێکی گەورە لە دوکانەکانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی رۆژ سیتی لە سلێمانی کەوتەوە و ژمارەیک دوکانی سووتاند.

پەیامنێری 964 چووتە شوێنی ئاگرەکە و ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، بەڵام نزیکەی 40 دوکانی بە تەواوی سووتاون.

یەکێک لە دوکاندارەکان بۆ 964 وتی، تا ئێستا نەوتراوە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە چییە و دوکانەکان پێکهاتوون لە دوکانی نووسینگەی خانووبەرە و دوکانی نەجاری و بابەتی دیکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی