زیادکردنی ئاشکرایان بۆ دەکرێت

شارەوانیی کفری 28 دوکان بەکرێ دەدات

964+

ژووری هەواڵ

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کفری بانگەوازێکی بۆ بەکرێدانی 28 دوکان بڵاوکردەوە و دەڵێت، زیادکردنی ئاشکرایان بۆ ئەنجامدەدات.

دوکانەکان لە گەڕەکی پیشەسازیی نوێن لە قەزای کفری، بۆ ماوەی سێ ساڵ دەدرێن بە کرێ و شارەوانی کفری بە پارەکەی پرۆژە ئەنجامدەدات.

هەر کەس و لایەنێک ئارەزووی بەکرێگرتنی دوکانەکانی هەیە دەتوانێت لە رێکەوتی 24.6.2025، کاتژمێر 9:00ـی بەیانی سەردانی شارەوانی کفری بکات.

مەرجەکان بۆ بەکرێگرتنی دوکانەکان ئەمانەن:

1- بەشداربوو هاوڵاتی عێراقی بێت و خاوەن لێهاتوویی یاسایی بێت.

2- بارمتەی یاسایی پێ بێت بە رێژەی 20٪ لە نرخی خەلمێنراو بۆ ماوەی سێ ساڵ.

لە ناو تەوێڵە 23 دوکان ئامادەکراوە بۆ بەکرێدان

لە ناو تەوێڵە 23 دوکان ئامادەکراوە بۆ بەکرێدان