کەش وهەوا _ هاوین
کەشوهەوا
نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە واکردووە کە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانیش نمەباران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەوە لە هەندێک ناوچەی شاخاوی باران دەبارێت بەڵام پلەکانی گەرما بەز دەبنەوە.
هەرچی سەبارەت بە سبەینێیە وا پێشبی کراوە کە تا دوو پلەیەکی دیکە بەرز ببێتەوە و تەواو گەرم ببێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە 11.6.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 )کم/ک,
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت,
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی وەک لە وێنەکەدا ئاماژەى پێکراوە .بەرزترین پلەی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە:
هەولێر : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :39 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی