سبەی تەمویل دەکرێت

پێنجشەممە هاوکاری هاوپەیمانان بۆ ئەفسەر و پێشمەرگەکان دابەش دەکرێت

964+

پەری ساڵح

سبەی چوارشەممە هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت، رۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشكردنی دەکرێت.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند، سبەی چوارشەممە 11.6.2025 هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت، دوای ئەنجامدانی رێکارەکان، رۆژی پێنجشەممە 12.6.2025 دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.

هاوکات ئاماژەش دەدات بەوەی، لە مانگەدا 61 هەزار و 375 ئەفسەر و پلەدار لە رێگای سیستمی هەژماری منەوە موچە وەردەگرن، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ سیستمی پێدانی هاوکارییەكە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە شێوەی ئەلیکترۆنی.

فەرمانی پێدانی زەوی بۆ زیاتر لە نۆ هەزار ئەفسەر و پلەدا...

فەرمانی پێدانی زەوی بۆ زیاتر لە نۆ هەزار ئەفسەر و پلەداری پێشمەرگە دەرچوو