پێشانگەی دەستنووسە مێژووییەکانی سیاگوێز
“كەسێک لە ماوەی دەستنوێژێكدا پەڕەیەكی قورئانی نووسییەوە و ون بوو”
+964
کامیار کەمال- پێنجوێن
پێشانگەیەک بۆ دەستخەت و دەستنووسە مێژوویيەکان لە گوندی سیاگوێزی پێنجوێن کرایەوە و بۆ یەکەمجار، چەند دەستنووسێکی مێژووی تێدا پێشاندرا.
مامۆستا عەبدوڵا سەعید سەرپەرشتیاری پێشانگەکە بە 964ی وت، چیرۆکی قورئانێک کە لە سیاگوێز نووسراوەتەوە و سێ نەوەیە ماوەتەوە، ئەوەیە کە لە کاتی قورئاننووسینی مامۆستایەکی مزگەوتەکە، پیاوێکی نورانی لە ماوەی کاتی دەستنوێژشووشتنی مامۆستاکە، یەک لاپەڕەی قورئانەکەی نووسیوەتەوە و دواتر دیارنەماوە.
وتیشی، بەڵگەیان ئەوەیە، دەستوخەتی ئەو لاپەڕە جیاوازە لە تەواوی قورئانەکە.
لە پێشانگەکەدا کۆنترین دەستنووس، کە پێشاندراوە، مێژووەکەی بۆ زیاتر لە 300 ساڵ دەگەڕێتەوە.
هاوکات هەر دەستنووەکان هەر ئایینی نین، بەڵکو نووسراوی سەردەمی عوسمانییەکانیشی تێدا نمایشکراوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا