ئامارەكانی جەژن لە هەولێر

“زیاتر لە 89 هەزار گەشتیار لە هەولێرن و 42 تاوانیش ئەنجامدرا”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ئاماری تەواوی بوارە جیاجیاكانی كارگێڕی و خزمەتگوزاری بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی هەولێری سەبارەت بە رۆژانى جەژنی قوربان بڵاوكردەوە.

بە پێی راگەیاندراوی نووسینگەی پارێزگاری هەولێر، ئاماری گشتیی ژمارەى هاتنى گەشتیار و رووداوەکانی رۆژانی جەژنی قوربان، لە سنووری پارێزگای هەولێر مان بەوشێوەیەی خوارەوە بووە :

گەشتوگوزار:

بۆ رۆژانی جەژنی قوربان، ژمارەی ئەو گەشیارانەی سەردانی هەولێر پایتەختیان کردووە ( 89 هەزار و 301 ) گەشتیار بوون.

قایمقامیەتی ناوەندی:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێری کردنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، لەلایەن لیژنەکانی سەر بە قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، بە هۆی پابەند نەبوون و رەچاونەکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و کوشتنەوەی ئاژەڵ لە دەرەوەی گۆشتگەی هاوچەرخی هەولێر، ( 15 ) قەساب دەستگیر کراون، ( 27 ) شوێنی جۆراوجۆری خۆراک و گۆشتفرۆشی داخراون، ( 4 ) ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی ئاژەڵیش دەستیان بەسەرداگیراوە.

 ئاسایشی هەولێر:

بەپێی ئەو پلان و ئامادەکارییانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دانرابوون، وەکو خۆی و بەبێ هیچ گیروگرفتێک جێبەجێکرا و بۆ هەرحاڵەتێکی پێویستیش، هێزەکانی ئاسایش لە ئەرک دابوون.

پۆلیس:

بە بەشداریی سەرجەم هێزەکان لە هەموو بەش و هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى هەولێر لە هەر چوار رۆژی جەژنی قوربان، پلانەكان بە سەرکەوتوویی جێبەجێکران، ئاماری تاوانەکانیش لە رۆژانی جەژن بەم شێوەیە بوو، ( 42 ) تاوان تۆمارکراوە، ( 41) تاوان ئاشکراکراوە، یەك تاوانیش لە ژێرلێکۆڵینەوە دایە.

هاتوچۆ:

بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێران بە رێنمایی و یاساکانی هاتوچۆ و لێخوڕینی خێرا، ( 17 ) رووداوی هاتوچۆ ڕوویاندا، لە ئەنجامیاندا كەسێك گیانی لەدەست دا و نۆ كەسیش بریندار بوون.

بەرگریی شارستانی:

16 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەی جیاجیا روویانداوە، جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

تەندروستى:

کۆى گشتیى سەرجەم ئەو نەخۆشانەى سەردانى نەخۆشخانەکانیان کردووە ( شەش هەزار 575 ) نەخۆش بووە، ( 305 ) حاڵەت و رووداوى جۆراو جۆر چارەسەری بۆ کراوە، ( 71 ) منداڵ لەدایک بوون ( 40 کچ ) (31 کوڕ)، ( 81 ) نەشتەرگەرى ئەنجامدراوە و ( 383 ) حاڵەتى شووشتنی گورچیلە هەبووە.

شارەوانی:

لە ئاماری چوار رۆژی جەژنی قورباندا: داخستنی( 4 ) دوكانی گۆشتفرۆشتن لە گوندی گردەڕەشە، بە هەماهەنگی پۆلیسی شارەوانی لە هەڵمەتی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، هەروەها دەستبەسەرداگرتنی ( 22 ) سەر مەڕ و دەستبەسەر داگرتنی دوو پیكاب، رێگەگرتن لە ئەنجامدانی دوو زێدەڕۆی، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ژینگە پارێزی، فڕێدانی پاشماوەی ( 1124 تۆن ) ئاژەڵی قوربانی، هەروەها  108 هەزار گەشتیار سەردانی پارك و باخچەكانیان كردوە و ( 30 هەزار) گەشتیاریش سەردانی پاركی سامی عەبدولڕەحمانیان كردووە.

گۆشتگەى هاوچەرخى هەولێر:

لە گۆشتگەى هاوچەرخى هەولێر و بەبۆنەى جەژنى قوربان تەنیا لە رۆژانى جەژن هەزار و 461 ئاژەڵ کراوەتە قوربانى، کە  270 یان ئاژەڵى گەورە و هەزار و 191شیان ئاژەڵى بچووک بوون.

سەدان هاوڵاتی لەم جەژنەدا کەوتوونەتە نەخۆشخانە

سەدان هاوڵاتی لەم جەژنەدا کەوتوونەتە نەخۆشخانە