زیاتر له‌ 100 هەزار گەشتیارى بۆ چووه

هەڵەبجە چوار رۆژی جه‌ژنه‌کەی بەبێ رووداوى نه‌خوازراو بەڕێکرد

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاشكراى كرد، لە رۆژانی جەژنی قورباندا زیاتر له‌ 100 سەد هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگاكه‌یان كردووه‌ و له‌رێگه‌ى تیمەکانی چاودێریشیانه‌وه‌ 86 شوێنى گه‌شتیاریان ئاگادارکردونه‌ته‌وه‌ پابه‌ندى رێنماییه‌كان بن و حەوت شوێنیشیان سزاداون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، له‌ راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهاوكاری دەزگا ئەمینەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان، پلانەكانی رۆژانی جەژنیان بە سەركەوتویی جێبەجێكردوە و خۆشبەختانە لە رۆژانی جەژنی قورباندا هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووی نەداوە.

له‌و ژماره‌ گه‌شتیاره‌ى سه‌ردانى كردوون، چوار هەزار و 433 گەشتیار له‌ شاره‌كه‌ ماونەتەوە.