لە دەربەندى وەزیارە
شۆرتى كاره‌با پووش و پاوان و دارستانی سروشتی له قه‌ره‌داغ سووتاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داغ چەند دۆنمێک پووش و پاوان و دارستان سووتا، دارستان و ژینگه‌ى سلێمانیش ده‌ڵێت، هۆكاره‌كه‌ى شۆرتى كاره‌با بووه.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، ئاگره‌كه لە دەربەندى وەزیارە لە قەرەداغ کەوتبووەوه و بوە هۆی سوتاندنی نزیکەی سێ دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی.
مەفرەزەکانى بارەگای بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ و خاڵی وەزیارە زوو گەیشتنە شوێنی رووداوەکەو توانیان بەهاوکاری بەرگری شارستانی و هاوڵاتیانی سنورەکە، لە ماوەیەکی کەمدا تەواوی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
ئاما1ه به‌وه‌شكراوه، دواى لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە، دەرکەوت بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ رێکخراوه.
