چاوەڕێی گفتوگۆكانی چین و ئەمریكا دەكرێت

نرخی نەوت خۆی گرتووە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت پارێزگاری لەو بەرزبوونەوەیە كەمە كرد، كە لە هەفتەی رابردووەوە تا ئێستا تۆماری كردووە.

بە پێی بۆرسەی جیهانی، ئەمڕۆ 9.6.2025 هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 66 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس بە 64 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوت و بازاڕی جیهانی و وەبەرهێنەران، چاوەڕوانی گفتوگۆی بازرگانی ئەمریکا و چین دەكەن، كە لە لەندەن دەكرێت و چاوەڕێ دەكرێت گۆڕانكاری بەسەر نرخی نەوت و خواستی بازاڕەكە بهێنێت.

لەسەر ئاستی عێراقیش، بەپێی ئەو راگەیاندراوانەی تۆڕی 964 بینیویەتی، نرخی نەوتی خاوی بەسڕە گەیشتووەتە 61 دۆلار و 83 سەنت، هەروەها نەوتە سووکەكەشی گەیشتووەتە 64 دۆلار و 68 سەنت.

نرخی نەوت لە شوێنی خۆی چەقیوە

نرخی نەوت لە شوێنی خۆی چەقیوە