حەج و عومرەی كوردستان: پرۆسەكە سەركەوتوو بوو
وادەی گەڕانەوەی حاجییانی كوردستان راگەیاندرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكی شاندی حاجیانی كوردستان وادەی گەڕانەوەی حاجییانی بۆ كوردستان راگەیاند، بەشداریی حاجیانیشی لە پرۆسەی ئەمساڵی حەجی بە سەركەوتوو ناوبرد.
نیاز شێخ راغب لە ڤیدیۆیەكی تایبەتدا، كە بۆ 964 نێردراوە، باسی لەوە كرد، بەرەبەیانی رۆژی 14ی ئەم مانگە حاجییانی كوردستان لە رێگەی وشكانییەوە دەگەڕێنەوە كوردستان و بەرەبەیانی 15ی مانگ بە كوردستان شاد دەبنەوە، هەروەها ئەوانەی بە فڕۆكە دەگەڕێنەوە یەكەم كاروانیان لە رۆژی 14ی ئەم مانگە لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دادەبەزن.
مامۆستا نیاز شێخ راغب ئەوەشی راگەیاند، پرۆسەی حەجی ئەمساڵی حاجییانی كوردستان زۆر سەركەوتوو بوو، هەموویان ئەركە ئاینییەكانیان بەباشی بەڕێوەبرد.
باسی ئەوەشی كرد، تەنیا یەك حاجی، كە خەڵكی زاخۆیە، گیانی لەدەستداوە.
بهپێی داتا فهرمییهكان كه پێشتر بهڕێوهبهرایهتى گشتیى حهج و عومرهى ههرێمی كوردستان بۆ وەرزی حەجى ئهمساڵ بڵاویكردبووهوه، پێنج هەزار و 120 کەس له ههرێمى كوردستانهوه سهردانى سعودیهیان كردووه بۆ جێبەجێكردنی فەریزەی حەج.