دوا واده‌تان بۆ داندراوه‌

بۆ ئه‌وانه‌ى لە ئەپڵیكەیشنی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوڵەی خۆراك خۆیان تۆمار نه‌كردووه‌

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دوا وادە بۆ خۆتۆماركردنى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ داندرا كه‌ تاوه‌كو ئێستا لە ئەپڵیكەیشنی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوڵەی خۆراك خۆیان تۆمار نه‌كردووه‌.

بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوڵەی خۆراك له‌ هەولێر، هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە كە رۆژی 5.7.2025 دوا وادەیە بۆ خۆتۆماركردن لەو ئەپڵیكەیشنە.

بەڕێوەبەراتییه‌كه‌ى هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە 8.6.2025 لە راگەیەندراوێكدا داوای لەسەرجەم بریکارەکانی ئارد و خۆراک كردوە كە سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادار بکەنەوە لە بەئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ ئه‌و دواواده‌یه‌ى دایانناوه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌دواى ئه‌وه‌ پڕۆسەكە كۆتایی دێت.