بۆ تێستی ئامێرەکان

کۆمسیۆن لە مانگی تەمموز هەڵبژاردنی تاقیکاری بەڕێوەدەبات


ئەحمەد مستەفا

ناوەڕاستی مانگی تەمموز وەك وادەی ئەنجامدانی یەكەمین هەڵبژاردنی تاقیكاری ئامادەكراوە، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە كاركردنی ئامێرەكانی دەنگدان و گواستنەوەی داتا و زانیارییەكان.

خالید وەلید، بەڕێوەبەری بەشی هەڵمەتەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی وتووە، ناوەڕاستی مانگی تەمموز وەك وادەی ئەنجامدانی یەكەمین هەڵبژاردنی تاقیكاری دیاری کراوە.

هەروەها راهێنانی كارمەندانی مەیدانی و درێژدەبێتەوە تا مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو.

ئەو بەڕێوەبەرە باسی لەوەکردوە، تاقیکارییەکە بە مەبەستی دڵنیا بوونەوەیە لە كاركردنی ئامێرەكانی دەنگدان و گواستنەوەی داتا و زانیارییەكان لە بنكەكانی دەنگدانەوە بۆ ناوەندە گشتییەكان.

ئەمساڵ وا بڕیارە رۆژی 11.11.2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.