جه‌ژنى وه‌كو ده‌رفه‌ت قۆسته‌وه
كه‌سێك به تۆڕێك و 21 ماسی راوكراو له ده‌ربه‌ندى رانیه ده‌ستگیر كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین كه‌سێك جه‌ژنى قوربانى وه‌كو ده‌رفه‌ت قۆسته‌وه ته‌داره‌كى راوكردنى برده ده‌ربه‌ند بۆ ئه‌وه‌ى راوی ماسی بكات، به‌ڵام لێی ئاشكرا بوو و پۆلیسی دارستان و ژینگە گه‌یشتنه سه‌رى و ده‌ستگیریان كرد.
رووداوه‌كه شه‌وى رابردوو له سنوری دەربەند و سەرکێش له رانیه روویداوه و له‌لایه‌ن مەفرەزەیەكی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی لە بەشی جوڵانەوە، ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگركردووه.
پۆلیس ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى دەستگیراوه بەسەر 21 ماسی كه راوكرابوونم تۆڕێكی ماسیش ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، پەڕاوی لیکۆڵینەوەی بۆ ئه‌م تۆمه‌تباره کرایەوە و رادەستی دادوەر کراوه، بە مەبەستی وەرگرتنی گرتنه‌به‌رى ریکاری یاسایی.