شۆفێرێک: پۆلیسی هاتۆچۆ نابینم

رێگای سەیرانگەكانی سۆران بە تەواوی پەكیان كەوت

+964

ئاکام غەفور-سۆران

رێگای هاوینەهەواری بێخاڵ قەرەباڵغییەکەی بە جۆرێكە، کەس بە کەس نییە و هەرچی ئۆتۆمبێلە لەسەر ئەو رێگایە وەستاوە، رێگا داخراوە بەهۆی قەرەباڵغییەوە و پۆلیسی هاتوچۆش لەوێ نین.

لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممەوە، رێگاکانی ئیدارەی سۆران قەرەباڵغ بوونە، بەڵام بێخاڵ لە قەرەباڵغی دەرچووە، هەر بە جارێ هاتوچۆ پەکی کەوتووە.

محەمەد خەلیل، شۆفێرە و بە 964ـی وت، بە 40 خولەک سێ بۆ چوار کیلۆمەتر رێگام بڕیوە، ئاوا بێت تا نیوەشەو ناگەمەوە هەولێر، لە رێگاکەش هیچ کارمەندێکی هاتوچۆم نەبینی، کە ئەمە هۆکارە بۆ دروستبوونی قەرەباڵغییەكە.

شۆفێرێکی تر وتی، لە زاخۆوە هاتووم، لە شەقڵاوە تا گەیشتوومە ئێرە، دوو سەعاتم پێچوو، “داواکارم کارمەندانی هاتوچۆ چارەسەری ئەو  قەرەباڵغییە بکەن”.

بە گوێرەی ئەوەی 964 بینیویەتی، قەرەباڵغییەكە بەهۆی هاتنی ژمارەیەكی زۆری گەشتیارانەوەیە، كە روویان لە هاوینەهەوارەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كردووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لەبەر قەرەباڵغى و گەڕانەوەى سەیرانکەران هاتوچۆى دهۆک ...

لەبەر قەرەباڵغى و گەڕانەوەى سەیرانکەران هاتوچۆى دهۆک بڕیارێکى دا