تەكیەیەک لە ئاکرێ

“خەڵک بۆ شیفا خواردنەكە دەخۆن و بڕوایان پێی هەیە”

ئاکام غەفور

لە چێشتخانە خێرییەکەی تەکیەی عەبدولعەزیزی گەیلانی لە ئاکرێ، رۆژانە سێ ژەمە خواردن ئامادە دەکرێت و هەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت بچێت لەوێ نان بخوات، دەروێشێکیش دەڵێت، خواردنی تەکیە تەبەڕوکە و هاندانە بۆ کاری باشە و خێر.

سەید ئیسماعیل بەرزنجی، دەروێشی تەکیەکەیە و بۆ 964 دەڵێت، زیاتر لە 100 ساڵە لێرە خواردن ئامادە دەکرێت جگە لە مورید و دەروێشەکان، هەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت بێت لێرە نان بخوات و جیاوازی ناکرێت لە نێوان ئایین و کەسەکان.

دەشڵێت،” کە خەڵک ئەمە دەبینێت و بەم شێوەیە هاوکاری خەڵکی هەژار دەکرێت، هۆکارێکە بۆ ئەوەی خەڵک زیاتر روو لە خودا بکەن”.

وەک باسی دەکات، خەڵک هەیە پێویستی بەم خواردنە نییە و لە رووی ماددییەوە وەزعی باشە، بەڵام وەک شیفا ئەو خواردنە دەخوات و باوەڕیان پێی هەیە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا