خەلیفە عیسا روونى دەکاتەوە

نهێنى جیهانى دەروێشەکان چییە؟

964+

ئاکام غەفور- ئاکرێ

خەلیفەیەکی تەریقەتی قادری لە ئاکرێ، نهێنیی جیهانی دەروێشەکان بۆ 964 ئاشکرا دەکات و دەڵێت، کاتێک حاڵ دەیانگرێت بەهۆی عەشقی خوداوە ئاگایان لە خۆیان نامێنێت و هەست بە ئازاری چەقۆ و شمشێر ناکەن.

خەلیفە عیسا خەلیفە عەبدورەحمان، وتارخوێنی مزگەوتی شێخ عەبدولعەزیزی گەیلانی لە ئاکرێ و یەکێک لە شوێنکەوتووانى تەریقەتى قادرى، بە 964ـی وت، “بۆ ئەوەی ببیت بە دەروێش، سەرەتا دەبێت موسڵمانێکی باوەڕدار بیت، چونکە دەروێشایەتی تەنیا هەڵپەڕین و زیکرکردن نییە.”

بە وتەی خەلیفە عیسا، دەروێشی راستەقینە دەبێت پابەندی چەند بنەمایەک بێت و دووربێت لە کارى خراپ و مەى خواردنەوە و درۆکردن و پارەخواردن و حەرامخۆرى.

دەربارەی حاڵگرتن و لەخۆدان لەناو دەروێشاندا، ئەو خەلیفەیە وتی، “کاتێک دەروێش حاڵ دەگرێت، عەشقێکی خودایی دێتە ناو دڵییەوە و ئاگای لە خۆی و دەوروبەری نامێنێت، بۆیە کاتێک شمشێر لەخۆیان دەدەن هەست بە ئازار ناکەن”.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە 7.6.2025، بە هەزاران دەروێش و موریدی تەریقەتی قادری لە سەرتاسەری کوردستان و عێراق، بۆ بەشداری لە جەژنی پیرۆزەی شێخەکەیان و ئەنجامدانی زکریاتی دینی، روویان لە شاری ئاکرێ کردبوو.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بە هەزاران دەروێش و مورید لە ئاکرێن

بە هەزاران دەروێش و مورید لە ئاکرێن