هەڵەبجە
دوو شوێنی ئاژەڵ سەربڕین داخران و سێی دیکەش ئاگادار کرانەوە
964+
توانا نەقی
لەسەر جەم شارەکان بەردەوام لە رۆژانی جەژندا لیژنەکانی قایمقامیەت لە ئەرکدان لیژنەکانی هەڵەبجەش کاری خۆیان دەکەن و چەند شوێنێکی ئاژەڵ سەربڕینیان داخستووە.
فەلاح نامیق سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە بە 964ـێ وت، بەچڕی لەیەکەم رۆژی جەژنەوە دەگەڕێن و هەرشوینێک سەرپێچی رێنامییەکان بکات سزای دەدەن.
وتیشی، لەلایەن لیژنەکانیانەوە دوو شوێنکاری ئاژەڵ سەربڕین داخراون و دەستیش گیراوە بەسەر کەلوپەلەکانیاندا کە با نایاسایی ئاژەڵیان سەربڕیەوە و هەروەها سێ شوێنی دیکەش ئاگادار کراونەتەوە.
لەکاتی هەبوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی هەڵەبجە و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07518028483)ـەوە بکەن.