نرخی نەوت کەمێکی تر دابەزی
66 دۆلاری تێپەڕاند
نرخی نەوت بەرزبووەوە
964+
توانا نەقی
لە چەند رۆژی رابردوودا بڕیارێکى ئۆپیک پڵەس ئاهێکى بەبەر نەوت دا کردەوە و نرخەکەى بەرز کردەوە، دوای ئەوەی دابەزی بەلام ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەرزبووەتەو و 66 دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ شەممە 7.6.2025 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 47 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئەم کاتە نرخەکەى 1.13% بەرزبووتەوە.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 64 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و نرخەکەی 1.91% بەرزبووەتەوە.
لە کۆبوونەوەى رۆژى شەممەى ئۆپێک پڵەس (رێکخراوى وڵاتانى هەناردەکارى نەوت و هاوپەیمانەکانیان)، بڕیاردرا خستنەڕووى نەوت هاوشێوەى دوو مانگى رابردوو بێت کە 411 هەزار بەرمیلى رۆژانەیە، ئەمەش ئاهێکى بەبەر نرخى نەوتدا کردەوە.
هێشتا ئەو نرخەى لەسەر نەوتە بە خواستى عێراق نییە، چونکە عێراق بۆ ئەوەى ئابورییەکى پێویستى هەبێت وا پێویست دەکات نرخى بەرمیلێک نەوت لەسەرووى 75 دۆلارەوە بێت، چونکە سەرچاوەى سەرەکى داهاتى عێراق، نەوتە.