"نەکەس دێت لە هەولێرەوە نە ئێمەش دەچین"

دانیشتوانی مەخمور بەشێکیان بە موچە و بەشێکیان بێ موچە جەژنیان کرد

+964

ئەحمەد شەمزین – مەخموور

ئەمرۆ هەینی 6.6.2025 لەتەواوی هەرێمی كوردستان و عێراق یەكەم رۆژی جەژنی قوربان بوو هاوڵاتیان پەیوەست بوون بەمەراسیمەكانی جەژن، دانیشتوانی قەزاكە سێ بەشی فەرمانبەرن جا ئەوانیش بوونەتە دوو بەش بەشێكیان فەرمانبەری هەرێمن و بێ مووچەیە بەشێكیان فەرمانبەری حكومەتی عێراقەو مووچەی وەرگرتووە.

كاروان قادر خاوەن فرۆشگایە لەمەخموور بۆ 964وتی، “رۆژی یەكەمی جەژن نەكەس دێت لەهەولێرەوە نە ئێمەش دەچینە هەولێر، مەڕاسیمەكانی جەژن زۆر بەڕێكی ئەنجام دەدەین”.

ئەحمەد یاسین گەنجێكی قەزای مەخموورە بۆ 964وتی ”وەك پێشوو نیە بەهۆیی نەهاتنی مووچەوە بەڵام هەر جەژن دەکەین و سەردانی خۆمان دەکەین.

عبدولواحید ئەسعەد فەرمانبەرەو مووچەی وەرنەگرتووە ساردی پێوە دیارە بۆ 964 وتی”مەخموور پێشتر وانەبوو لە ساڵی 1989 لێرە دەژیم، سێ بەشی خەڵك فەرمانبەرە، ئەو فەرمانبەرەی لەسەر بەغدا بوو جەژنەكەی باشبوو.

پێداچوونەوە: توانا نەقی