کوشتارگەی هەولێر قەرەباڵغە

کۆشتارگەکان کرانەوە و قوربانیکردن دەستیپێکرد

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، هاوڵاتیان پەیتا پەیتا روو لە کوشتارگەی ئاژەڵانی هەولێر دەکەن بە مەبەستی سەربڕینی ئاژەڵەکانیان و تاوەکو کاتژمێر 8ـی بەیانیش رێژەی سەربڕین سەروو 50 سەرە.

هەڵمەت هەمزە بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر بە 964ـی وت،” یەکەم رۆژی جەژن هاوڵاتیان بە مەراسیمەکانی جەژنەوە سەرقاڵن و کەمتر قوربانی دەکەن، بەڵام لە رۆژانی داهاتوودا بێگومان رێژەی قوربانی بەرزتر دەبێتەوە”.

وتیشی، تا کاتژمێر 8ـی بەیانی ئەمڕۆ، 19 سەر ئاژەڵی گەورە و بچوکیان بۆ چووە بۆ سەربڕین و سێ دەزگای خێرخوازیش بە 26 سەر رەشەوڵاخ و 21 ئاژەڵی بچوک بەشداریان کردووە.

بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، ئەمساڵ تاڕادەیەک رێژەی قوربانی کەمی کردووە و رێکارەکانی خۆپارێزیش توند کراون، بۆیە هاوڵاتیان بە دەستکێش و ماسک نەبێت، ناتوانن بچنە ناو کوشتارگەکان.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

جەژنی قوربان نزیكە و قوربانیكردن و دابەشكردنی گۆشتی خێ...

جەژنی قوربان نزیكە و قوربانیكردن و دابەشكردنی گۆشتی خێر دەستپێدەكات