بە ئۆتۆمبێل لە شه‌ش شوێن دەوەستێت
شاره‌وانى هه‌ریر بەشێوازێکی جیاواز پاشماوه‌ى قوربانییه‌كانی جه‌ژن کۆدەکاتەوە
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى هه‌ریر جیاواز له شاره‌وانییه‌كانى دیكه، ئۆتۆمبێلى ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى پاشماوه‌ى ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى تێدا كۆبكرێته‌وه كه ده‌كرێنه قوربانى، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، ئه‌و رێكاره‌مان بۆ ئه‌وه‌یه كه هاوڵاتیان دوور بن له‌هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك.
بێوار عه‌دنان، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى هه‌ریر به 964ـى راگه‌یاند، بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه به‌نیازن له جه‌ژندا قوربانی بكه‌ن چه‌ند شوێنێكیان بۆ ده‌ستنیشان كراوه ئۆتۆمبێله شاره‌وانى لێ ده‌وه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ى پاشماوه‌ى قوربانییه‌كانى بخه‌نه ناوى.
وتیشی “ئه‌م رێكاره‌مان بۆ ئه‌وه‌یه پاشماوه‌كان فڕێنه‌درێنه سه‌ر رێگا و شه‌قامه‌كان و هاوڵاتیانیش دوور بن له‌هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك به‌تایبه‌تیش كه ئێستا په‌تاى تاى خوێنبه‌ربوون له ئارادایه”.
ئه‌و شوێنانه‌ى شاره‌وانى هه‌ریر له‌سنوورى قه‌زاكه‌ى ده‌ستنیشانى كردووه كه ئۆتۆمبێله‌كانیان لێ ده‌وستێت بریتیین له دەروازەی هەنارە، دەروازەی قەڵاتەسۆر، پێش کوشتارگەی گوندی خرواتان، رێگای گۆڕستانی شێخ پیرباڵ، کۆلانی کانی هەریر و رێگای گەلی خانزاد.
سه‌رۆكى شاره‌وانى هاوڵاتیانیش ئاگادار ده‌كاته‌وه، ئەوانەی بەنیازی ئەنجامدانی قوربانین پابەندی رێنماییە تەندروستی و ژینگەییەکان بن کاری سەربڕینی ئاژەڵ لە کوشتارگە ئەنجام بده‌ن کە رۆژانی جەژن کراوە دەبێت و دەکەوێتە گوندی خرواتان.