خه‌ریكه "کلک مشک" دەبێتە زبڵخانە
گردە شوێنەوارییەکانی هەولێر له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه شێوێندراون
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
له‌هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك گردى شوێنه‌وارى هه‌ن، هه‌ریه‌كه‌ى به‌جۆرێك له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه شێوێندراون، ئه‌وه‌ى له گردى كلك مشك ده‌بیندرێ خه‌ریكه به‌هۆى فڕێدانى پاشماوه و خاشاك ده‌بێته زبڵخانه.
نادر بابەکر، بەڕێوه‌بەری شوێنەواری هەولێر بە 964ـی راگه‌یاند، زیاتر لە 12 گردی شوێنەواری لە شاری هەولێر هه‌یه و له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه به‌شێكیان به تێكدانى سیاج و فڕێدانى پاشماوه‌كان شێوێندراون.
وتیشی “گرده‌كان خه‌رجییه‌كى زۆریان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى پارێزراو بن، ئێمه‌ش لە توانا‌مان دانییە”.
گردی شوێنه‌وارى له هه‌ولێر هه‌یه لەلایەن شوێنه‌وارەوە پەرژین و تەڵبەند کراوە، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌شێكی سیاجه‌كه‌ى دزراوه و دوو کەسیش بەم تۆمەته دەستگیر کران.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به‌باشى گرده‌كان بپارێزن پێویسته بە کۆنکرێت په‌رژینیان بكه‌ن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن