لە خوار 66 دۆلارەوەیە

نرخی نەوت کەمێک دابەزی و وەزعەکە بە دڵی عێراق نییە

964+

شۆڕش قادری

لە چەند رۆژی رابردوودا بڕیارێکى ئۆپیک پڵەس ئاهێکى بەبەر نەوت دا کردەوە و نرخەکەى بەرز کردەوە، بەڵام ئەمڕۆ کەمێک دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێک لەخوار 66 دۆلارەوە مامەڵەی پێودەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشممە 4.6.2025 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 65 دۆلار و 35 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەى 0.43٪ دابەزیوە.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 63 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و نرخەکەی 0.47٪ دابەزیوە.

لە کۆبوونەوەى رۆژى شەممەى ئۆپێک پڵەس (رێکخراوى وڵاتانى هەناردەکارى نەوت و هاوپەیمانەکانیان)، بڕیاردرا خستنەڕووى نەوت هاوشێوەى دوو مانگى رابردوو بێت کە 411 هەزار بەرمیلى رۆژانەیە، ئەمەش ئاهێکى بەبەر نرخى نەوتدا کردەوە.

هێشتا ئەو نرخەى لەسەر نەوتە بە خواستى عێراق نییە، چونکە عێراق بۆ ئەوەى ئابورییەکى پێویستى هەبێت وا پێویست دەکات نرخى بەرمیلێک نەوت لەسەرووى 75 دۆلارەوە بێت، چونکە سەرچاوەى سەرەکى داهاتى عێراق، نەوتە.

نرخی نەوت جارێکی دیکە هاڕەی کردەوە

نرخی نەوت جارێکی دیکە هاڕەی کردەوە

نرخى نەوت ئاهێکى هاتەوەبەر

نرخى نەوت ئاهێکى هاتەوەبەر