لە زاخۆ
حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمار کرا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
دوای دوو رۆژ لە پشکنینی گەنجێک کە نیشانەی تای خوێنبەربوونی هەبووە لە زاخۆ ئەمڕۆ دەرکەوتووە کە هەڵگری نەخۆشییەکەیە.
گەنجەکە تەمەنی 28 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی بێگۆڤا سەر بە قەزای باتیفای ئیدارەی زاخۆیە.
د. سیروان ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی زاخۆ بە 964ـی وت، پشکینی ئەو گەنجە گەڕاوەتەوە و هەڵگری نەخۆشیەکەیە، تا ءیستا گەنجەکە خۆی ئاگادار نییە و هەر لە ماڵەوەیە.
وتیشی، حاڵەتی تەندروستی جێگیرە و دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی
لە رانیە کەسێک تووشی تای خوێنبەربوون بووە