ئاژەڵدارە

لە رانیە کەسێک تووشی تای خوێنبەربوون بووە

964+

ئەحمەد مستەفا

حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە شارەدێی بۆسکین لە قەزای رانیەی دەڤەری راپەرین تۆمارکرا، کە پیاوێکی تەمەن 29 ساڵە و پیشەی ئاژەڵداری کردووە، وەزارەتی تەندروستی دەڵێت،  بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبوو بووە.

دوای گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و بوونی نیشانەکانی و چەند رێکارێکی دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر، لە ئێستادا لەژێر چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تا ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.

تەها محەمەد، وتەبێژی تەندروستی راپەڕین بە 964ی وت، توشبووەکە رەوانە نەخۆشخانەی شار کراوە لە سلێمانی، لە راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروست وا دانراوە، کە دەڵێ حاڵەتێکی دیکە، مەبەستی راپەڕین نییە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانە، لێرە لە ئیدارەی راپەڕین یەکەم حاڵەتە تۆمار کراوە.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا ئەمشەو 30.5.2025، داوا لە هاوڵاتیان دەکات رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێ بکەن، لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکرێنەوە.

وە یان هاوڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.

تا ئێستا دوای بوونی چەندین حاڵەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە هەرێمی کوردستان و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوان لەماوەی دوو مانگی ڕابردوو، دەرەنجام چوار حاڵەت دەسنیشانکراون و پشتڕاستکراوەتەوە، کە حالەتێکیان لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا.

نەخۆشێك بە گومانی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی ئازاد...

نەخۆشێك بە گومانی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی ئازادیی دهۆكە